بانکی ناوەندی عێراقی دراوێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

بانكی ناوەندی عێراق ،نیازی دەركردنی دراوێكی نوێی هەیە كە بەهاكەی 20 هەزارە.
 مستەفا مەخیب، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە میانی وتارەكەیدا لە كۆڕبەندی رافیدەین رایگەیاند، هیچ نیازێكی بانكی ناوەندی نییە بۆ كەمكردنەوە یان گۆڕانكاری نرخی دۆلار”، ئاماژەی بەوەدا كە “عێراق هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەكاندایە و كاریگەرییە ئەرێنییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕكردن دەچنێتەوە.” هەندێك نیشاندەری نەرێنیش هەن كە ئێمە كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی لە ماوەی داهاتوودا.”
ئاماژەی بەوەشكرد، “پێشتر پرۆژەیەك هەبوو كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پێشكەش كراوە سەبارەت بە پرۆسەی سڕینەوەی سفرەكان”، ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم بابەتە پێویستی بە یاسادانان هەیە و ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە هەندێك هەمواركردن هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بانكی ناوەندی، لەناو زنجیرە دراوەكاندا، كاردەكات بۆ تەواوكردنی دراوێكی نوێ بە بڕی ٢٠ هەزار دینار.

ھەواڵی زیاتر