هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەری بەسڕە ڕاگیرا

بەهۆی دزەکردنی نەوتەوە هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە راگیراوە، چاککردنەوەشی  زیاتر لە هەفتەیەک دەخایەنێت.

بەندەرەکە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا.

بەوپییەش زیانەکان بە نرخی ئەمڕۆی نەوت زیاتر لە  یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە ئەمە جگە لە خەرجی چاککردنەوەی شکستی بەندەرەکە.

جێی ئاماژەیە یەکێک لە هێڵەکانی دیکەش ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە شکستی تێدایە و چاکنەکراوەتەوە کە توانای هەناردەکردنی نەوتی رۆژانەی ٣٥٠ هەزار بەرمیلە، بەوپییەش ماوەی چوارسالە عێراق بێبەش بووە لە بەدەستهێنانی ٥٢ ملیار دۆلار.

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئیحسان حەبدولجەبار، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە و وەزیری نەوتی ئێستا تۆمەتباربار دەکەن بەوەی کە هۆکاری چاکنەکردنەوەی ئەو بۆڕییەیە.