کازمی: بە قورسترین قەیرانی سیاسیدا تێپەردەبین

ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەو قەیرانە سیاسیەی كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، رەنگە لە دوای ساڵی 2003ەوە قورسترین قەیران بێت.
كازمی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، عێراقییەكان و میوانەكان یادی چل ساڵەی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) و خانەوادە و هاوەڵانییان كردەوەو عێراقییەكان وانەی میوانداری و بوێرییان بە جیهان بەخشی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە خەڵكی سەبر و بەتوانامان ناشارینەوە كە عێراق بە قەیرانێكی سیاسیدا تێدەپەڕێت كە رەنگە یەكێك بێت لە سەختترین قەیرانەكانی دوای 2003.” بەڵام ئومێد و ئیرادەمان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بە مەبەستی پەڕینەوە و هەنگاونان بەرەو عێراقێكی ئارام و سەقامگیر.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بانگەوازی من بۆ هەموو هێزە سیاسییەكان ئەوەیە،با ئیلهام لەم بۆنە چل ساڵە وەربگرین و عێراق و عێراقییەكان لەبەرچاو بگرین.