شەش تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی دەزگای دژەتیرۆری عێراقدا لە ژمارەیەك پارێزگای ئەو وڵاتە، شەش تیرۆریستی داعش دەستگیركران.
 لیوا یەحیا رەسوڵ ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
لیوا یەحیا رەسوڵ لە هەژمارە تایبەتییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، شەش تیرۆریستیی داعش دەستگیركراون.

ھەواڵی زیاتر