پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی پلاندانان: سەرەڕای بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان بەڵام سەقامگیرە و لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، سەرەڕای ئەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵات بەراورد بە ساڵانی رابردووی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ئاستێکی سەقامگیردایە و لە ژێر کۆنترۆڵدایە. 

عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد،  دوای بەرزبوونەوەی زۆربەی کاڵاکان لەسەر ئاستی جیهان رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق هەبووە، چونکە عێراق بەشێکی زۆری پێداویستییەکانی لە دەرەوەی وڵات هاوردەدەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان روونی دەکاتەوە، رێژەی هەڵاوسان لە ساڵی رابردووەوە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر لە بەرزبوونەوەدایە، روونیشی کردەوە، رێژەکەی تاڕادەیەکی زۆر سەقامگیری، بەڵام کەڵەکەبوونی رێژەیی لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە سەدا 6 کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردووی ئاستێکی پێوانەییە.