حه‌لبوسی داوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێ پێویسته‌، رێككه‌وتنێكی ئاشكرای نێوان حكوومه‌تی فیدڕالی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكبێت له‌ خاڵه‌كانی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی گفتوگۆی نیشتمانیی له‌ عێراقدا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/9/2022، محمه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی گفتوگۆی نیشتمانییه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، “ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕالی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی ئاشكرا رێكبخرێته‌وه‌، تا كاتی په‌سه‌نكردنی یاسای نه‌وت و گاز”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنێكی حكوومه‌تێك به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، به‌جۆرێك ببێته‌ مایه‌ی متمانه‌ و دڵنیایی بۆ خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش.