پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌در داوای پێدانی مافی “شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان” ده‌كات 

له‌ تویتێكدا موقته‌دا سه‌در، سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری كوژراوانی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواستووه‌.

سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، داوای مافی “شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی” له‌ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند به‌و پرسه‌ كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ كه‌مترین قه‌ره‌بووه‌ بۆیان بكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌در داوای لێخۆشبوونی له‌ خودا كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ و داواشیكردووه‌ تۆبه‌ بكه‌ن و له‌ داهاتوودا ئه‌و كاره‌ دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و زیندوو بێت یاخود مردوو.