پێش كه‌مێك موقته‌دا سه‌در، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی كورتی ساز كرد و داوای كرد له 60 خوله‌كدا خۆپیشانده‌ران بكشێنه‌وه، ده‌نا به‌شێك نین له سه‌در.
موقته‌دا سه‌در، رایگه‌یاند: پێشتر نیشتمانه‌كه‌م گیرۆده‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی بوو، ئێسته گیرۆده‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و توندوتیژییه، زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار و ماندووم له‌وه‌ی له عێراق روو ده‌دا، پێشتر شۆڕشی سه‌درییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه شۆڕش نییه، چونكه ڕه‌هه‌ندی توندوتیژی وه‌رگرت، بۆیه له‌و شه‌ڕه‌دا، كوژراو و بكوژ، بۆ دۆزه‌خه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: نامه‌وێ بارۆدخ له ده‌ست ده‌ربچێ و ڕۆڵه‌كان یه‌كتر بكوژن، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ توندوتیژی بكا، به‌شێك نییه له ئێمه، ڕشتنی خوێنی عێراق حه‌ڕامه.
موقته‌دا سه‌در، گوتیشی: من هاونیشتمانییه‌كی عێراقیم و به هیچ جۆرێك ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌رناده‌م و هیچ پرسیارێكم له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه لێ مه‌كه‌ن.
سه‌در، له‌باره‌ی ده‌ستپێكی توندوتیژییه‌وه، وتی: ملیشیا دڕنده‌كان كه هیچ كۆنتڕۆڵێكیان له‌سه‌ر نییه، ئه‌وان ده‌ستیان به‌و توندوتیژییانه كرد.