شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، چوار مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کران.
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ سێشەممە 30/8/2022، چوار مووشەک لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون.
سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەکرد، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات و سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستەکار.
دوای ئەوەی دوێنێ 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاند، خۆپیشاندانەکان بەغدا ئاڵۆزی تێکەوت و لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوز هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی حکومەت. بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا زیاتر لە 20 لایەنگری سەدر کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوونە.