چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌لی عێراق به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ئه‌و پێشهاتانه ده‌كه‌ن كه تایبه‌ته به خۆپیشانده‌رانی برایانی ره‌وتی سه‌در و مانگرتنه‌كانیان له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له داموده‌گاكانی حكوومه‌ت له‌نێویشیاندا ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و كۆشكی حكوومه‌ت و باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و تێكدان و هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه دواهه‌مینیان ئه‌و هێرشانه بوو كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجامیان دا له‌وانه هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه دووباره هه‌ڵوێستی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه پاڵپشتیكردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته و ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له كاتی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن بووه‌ستین. جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ڵبستن كه پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەرژەوەندییە گشتی و تایبەتییه‌كانه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی فیتنه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له ئاژاوه و ڕشتنی خوێنی زیاتر. جه‌ختیشی كرده‌وه كه زمانی گفتوگۆ و ده‌ستوور و یاسا بنه‌مان بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی چاره‌نووسساز و خێرا و نه‌هێشتنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك.
هه‌روه‌ها ڕووی كرده سه‌ركرده و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در و داوای لێ كردن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كار له‌گه‌ڵ برایانیان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و دانانی نه‌خشه‌ڕیگایه‌كی ڕوون له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ده‌ستور بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق.