چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

حەلبوسی داوایەک لە هێزە سیاسیەکان دەکات

ئەمڕۆ سێ شەمە محمد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرجەم هیزە سیاسیەکانی عێراق کرد کە بەسینگێکی نوێ لەسەر مێزی دیالۆگ دابنیشن و بۆ لێک تێگەیشتن و کۆتای هاتنی ئەو قەیرانانەی بەرۆکی عێڕاقی گرتووە.
حەلبوسی لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، گوتی : پشتیوانی خۆمان نوێ دەكەینەوە بۆ دەستپێشخەریی دیالۆگی نیشتمانی بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی قەیرانەكان.
هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە  هەموو لایەنەكان دەبێت هەڵوێستێكی جددییان هەبێت سەبارەت بە تێكدانی دامەزراوە دەستووری و یاسادانانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد ،دەستوور رێگە بە هیچ لایەنێك نادات دامودەزگاكانی دەوڵەت پەك بخات.
حەلبوسی ڕایگەیاندووە، ناكرێت دۆخی وڵات لەم حاڵەتەدا بەردەوام بێت و ئەوەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، پاشەكشەیە لەوەی پێشتر هەمان بووە.