چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

عێراق ته‌رمی 6 قوربانی هاتووچۆ له‌ توركیاوه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، شاندێك ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات بۆ سه‌روكاری گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی 6 هاووڵاتی گه‌شتیاری عێراقی.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌، شاندێكی كونسوڵخانه‌ی راسپاردووه‌، رێككاری پێویست بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

سه‌حاف وتیشی: ته‌رمی شه‌ش هاووڵاتی عێراقی له‌ توركیان و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ له‌ پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.