چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فەرمانی دەسگیرکردن بۆ دوو فەرماندی ڕەوتی سەدر دەرچوو


ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لــه‌ دادگا كردووه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ  هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌باح ساعدی و محه‌ممه‌د ساعدی ده‌رچووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23 ـی ئابی 2022، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق لــه‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لــه‌ له‌رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ له‌ دادگا كردووه‌، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ریه‌كه‌ لــه‌ سه‌باح ساعدی و محه‌ممه‌د ساعدی، ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در ده‌ركردووه‌.