وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر وێنەکانی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بریاری دا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 بڕیاری بانگهێشتکردن و گێڕانەوەی باڵیۆزی عێراقی لە ئوردن دا.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی حەیدەر عەزاری باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بۆ بەغدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی وێنەکانی هونەرمەند ڕاغب عەلامە لەگەڵ هاوژینی حەیدەر مەنسووڕ عەزاری لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی هێنا و ڕەخنەی تووندی ئاراستەی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن کرا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەمبارەیەوە جەختی کردەوە کە ڕێوشوێنی گونجاو دەگرنەبەر.

ھەواڵی زیاتر