چوارچێوهی ھەماھەنگی هەوڵ دەدات دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بە واژۆی 140 پەرلەمانتار داوایەک پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کراوە.
عارف حەمامی، ئەندام لە چوارچێوەی ھەماھەنگی، لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا، چوارچێوهكهیان ھەوڵدەدات لایەنی كوردی رازی بكات بۆ ئەوەی كۆبوونهوهی پهرلهمان له سلێمانی یان ههولێر بهڕێوهبچێت.
حەمامی ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارییەك بە واژۆی 140 پەرلەمانتار پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان كراوە، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لە ھەر پارێزگایەكی دیكەی عێراق كە ئەمنیەتی تیادا بەرقەراربێت.
ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە 20 رۆژە لایەنەگرانی سەدر بۆ رێگریکردن لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان، لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گردبوونەتەوە و دەڵێن، رێگە نادەن کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت.