چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە عێراق لە مانگێکدا ٥ هەزار حالەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە

ئه‌نجوومەنی باڵای دادوه‌ری ئاماری حاڵه‌ته‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌مانگی ته‌مموز ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 25 هەزار حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری و 4827 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ عێراق تۆماركراوه‌.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ به‌زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوسه‌رگیری له‌ دادگای ره‌سافه‌ 4318 هاوسه‌رگیری و 828 جیابوونه‌وه‌ بووه‌، له‌‌ دادگای كه‌رخ 2669 هاوسه‌رگیری و 939 جیابوونه‌وه‌و دادگای به‌سره‌ 2500 هاوسه‌رگیری و 636 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماری 16 دادگای عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، كۆی گشتی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری ته‌نیا له‌ مانگی ته‌ممووزدا نزیكه‌ی 25 هه‌زار بووه‌، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا 4827 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانیش تۆماركراوه‌.