مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وه‌زیری نه‌وتی عێراقی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تی دارایی بە وەکالەت، راسپارد.
ئەو بڕیارەی مستەفا کازمی، دوای دەست لەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند: “ئەمڕۆ 16/8/2022، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كردووه.
چەند سەرچاوەیەکی میدیایی باسیان لەوەکردووە، عەلی عەلاوی بەنیازە خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید بکات، بەڵام بە فەرمی ئەو دەنگۆیە پشتڕاست نەکراوەتەوە.