پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەدر خۆپێشاندنی ملیۆنی بۆ کاتێکی نادیار دوخست

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئەندام ولایەنگیرانی خۆی کرد خۆپێشاندانی ڕۆژی شەمەی داهاتوو بۆ کاتێکی تر دوداەخەین.

ئەمڕۆ سێ شەمە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢، موقتەدا سەدر، لە تۆری کۆمەڵایەتی لە تویتەر پەیامێکی ئاراستەی ئەندام و لایەنگیرانی خۆی کرد و گووتی، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەو بەڵێنانەی کە داومانە لەبارەی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراقدا و شۆڕشیش بەردەوام دەبێت دژی هەموو ئەو نادادیەی کە بەرامبەرتان دەکرێت.

موقتەدا سەدر نووسیویەتی : ئەگەر ئێوە گرەو لەسەر خوێن ڕشتنی عێراقیەکان دەکەن ئەوە من گرەو لەسەر ئاشتی و نەهێشتنی گەندەڵیەکانی ئێوە دەکەم و خوێنی یەک تاکی عێراقی لای من لە هەموو شتێک گرنگترە.

 سەبارەت بە دواخستنی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەمەی داهاتوو ئەوەشی نوسیوە: من خۆپێشاندانەکانی رۆژی شەمە بۆ کاتێکی نادیار دوادەخەم بۆ ئەوەی عێراقیەکان نەبنە قوربانی پیلانە گڵاوەکانی ئێوە کە داتان ڕشتووە دژی خۆپێشاندەران.

لە کاتێکدا موقتەدا سەدر پێشتر لە پەیامێکدا رایگەیاند بوو کە ڕۆژی شەمەی داهاتوو خۆپێشاندانی ملیۆنی لە دژی گەندەڵکاران دەست پێدەکات