ڕەوتی سەدر بە چەند خاڵێک وەڵامێکی توندی نەیارانی دەداتەوە

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە ئەمرۆ بە ١٤ خاڵ وەڵامی رکابەرەکانی سەدری دایەوە دەڵێت، ئێمە ٧٣ پەرلەمانتارمان لە پەرلەمان کشاندۆتەوە بۆ ئەوەی بە گەندەڵیەکانی ئێوە رازی نەبن و چیتریش ناچنە ژێر باری ئەو هەموو فەسادی گەندەڵیەی کە ئێوە دەیکەن لە عێرق.

وەزیرەکەی سەدر باسی لەوەش کرد ئێمە ساڵەنێکە بەژداریمان کردووە لە حکومەت زۆر هەولمانداوە کە بتان هێنینە سەر رێگە راستەکە و دەست هەلگرن لەو هەموو گەندەلێ ونەهامەتیانەی کە بەسەر گەلی عێرقدا دەهێنن بەلام دیارە سودی نەبووە..

وەزیرەکەی سەدر هێمای بۆ ئەوەش کرد راستە ئێمە لە پڕۆسەی سیاسی بووین، بەلام بەهۆی ئەو خاڵانەوە بەرپرسیاریەتەکەی لە ئەسۆ ناگرین.

1. بە رێککەوتنی ئەمنی شەرمەزارکەر رازی نەبووین.

2. رووبەڕووی داگیرکەربووینەوە کە هۆکاری گەندەڵی ئێوە بوو.

3. ئێمە لەو کاتەدا بەشداریمان لە ئەنجومەنی حوکمڕانی نەکرد، سەرەڕای ئەوەی ئێوە سووربوون کە بەشداریبکەین.

4. بەهۆی گەندەڵییەوە شەش وەزیرمان کشاندەوە.

5. لێپێچینەوەمان لەگەڵ گەندەڵکارانی خۆمان و ئەوانەشی گومانمان لێیان هەبوو کرد، بەڵام ئێوە ئەوەتان رەت کردەوە و گەندەڵکارەکانیش چوونە بەرەی ئێوەوە.

6. “کوتلەی درۆزنەکان”.. روونترین بەڵگە کە ئێمە بەرەنگاری گەندەڵی بووینەوە، ئەوەیە کە ئێوە لە رەوتەکە دەرکرابوون.

7. دانووستانمان لەگەڵ داگیرکەر نەکرد تا لە زیندان بێینە دەرەوە، وەك ئەوەی ئێوە کردتان.

8. کاتێك فیتنە و ناکۆکیتان لەنێوان ئێمە و خۆتاندا ورووژاند، رێبەرمان پەلەی کرد بۆ دامرکاندنەوەی.

9. پاشکۆیەتیی گەورەترین هۆکاری گەندەڵییە، گەورەکەشتان دەڵێت، “پاشکۆیەتیی ئێمە نهێنی سەرکەوتنمانە”.

10. دەستدرێژیمان نەکردە سەر پاڵاوگەی بێجی.

11. گەورەکەتان گوتی “ئەگەر لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران بکرێت، زیندانەکان پڕدەبن” ئەمەش بەو مانایە دێت کە نابێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

12. وازمان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هێنا.

13. 73 پەرلەمانتارمان لە ئەنجوومەنی نوێنەران کشاندەوە چونکە بە گەندەڵییەکانی ئێوە رازی نەبین.

14. ئەندامانی حەشدی شەعبی بۆ مەرامەکانی خۆتان بەکاردەهێنن، ئێمەش دەمانەوێت خوێن و ناوبانگیان بپارێزین.

.
ھەواڵی زیاتر