پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەنجوومەنی دادوەری عێڕاق بە نەخێر وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە 

 ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، “دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانمان نییە”.

دوای ئەوەی موقەتدا سەدر داوای لە ئەنجوومەنی دادوەری عێراق کرد پەرلەمانی عێڕاق هەڵبوەشێنێتەوە، ئەنجوومەنەکە ئاشکرایکرد، دەسەڵاتی ئەوەیان نییە پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە، داواشیکرد دادگا تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکەن.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەنجوومەنی دادوەری عێراق پێشنیازی هەموارکردنەوەی چەند ماددەیەکی دەستوور دەکات.

ئەنجوومەنی دادوەری راشیگەیاند، “بەهەمان دووری لەگەڵ هەموو لایەنەکان وەستاوین”.