ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری خۆی لە بانگهێشتنامەکانی ئەم دواییە بۆ گفتوگۆی نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان دەربڕی.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە بانگهێشتنامەکانی ئەم دواییە دەکات بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەشداری گفتوگۆیەکی نیشتمانی بنیاتنەر بکەن کە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکانی ئێستا.
ڕاشیگەیاند: پشتگیری خۆمان بۆ ناڕەزایەتی ئاشتیانە دووپات دەکەینەوە و هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی، سەروەری یاسا و پەیڕەوکردنی مافە دەستوورییەکانیان.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ڕێکەوتی 31ـی 07ـی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییە ناکۆکەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سیاسیى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانین، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆیاندا بگرن و بۆ چارەسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه، ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هاوکات بەشێک لە کەسایەتی و لایەنە عێراقییەکان داوای گفتوگۆیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.