پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیار نەکراوە

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری بكات.

جه‌مانه‌ غه‌لای گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە “كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دامه‌زراوه‌یه‌كی پیشه‌ییه ‌و پشت ئه‌ستووره‌ به‌و بڕیارانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌یه‌، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان دیاركرابێت”.

گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ “ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ده‌سه‌ڵاتی باڵای لە كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت وادەی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاربکات”.

غه‌لای جەختیکردەوە “هیچ بڕیارێك له‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له‌بارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە‌ ده‌رنه‌چووه‌”.

لە 25/7/2022، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، کە محەمەد شیاع سوودانی کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، ئەمەش لەلایەن رەوتی سەدر رەتکرایەوە و خۆپیشاندانی سەدرییەکان دەستیپێکرد و رۆژی 30/7/2022 خۆپیشاندەران چوونە ناوچەی سەوز و چەند رۆژێک لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران مانەوە.