پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

رەوتی سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات لە هەموو پارێزگاکان بێنە سەر شەقام 

رەوتی سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات لە هەموو پارێزگاکان جگە لە نەجەف، بێنە سەرشەقام و پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ناوچەی سەوز بکەن.

ساڵح محەمەد عێراقی ” وەزیری سەدر” لە پەیامێکدا داوای سەدرییەکان کردووە، کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەموو پارێزگاکان بێنە سەر شەقام جگە لە نەجەف.

هەر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ره‌وتی سه‌در لە وەڵامی هادی عامری-دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووە، ئه‌گه‌ر له‌ بڕیاره‌كه‌یان بكشێنه‌وه‌ و گفتوگۆ قبووڵ بكه‌ن، ده‌بێت به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ بێت، عامری و هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكشێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ روونی ده‌نگه‌ دزه‌پێكراوه‌كانی “سپیاكه‌ر مان” ئیدانه‌ بكات.

لە لایەکی دیکە هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە بانگه‌وازێکدا داوای لە چوارچێوه‌ی هاماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در کردبوو “به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان واده‌خوازێت دان به‌خۆیاندا بگرن، به‌دانایی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌دوای چاره‌سەرێک بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بگه‌ڕێن”.