چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکات 

چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

ئەحمەد ئەسەدی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە بانگهێشتی برا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیالۆگی نیشتمانی.

ڕاشیگەیاند: چوارچێوەکە کرانەوەی خۆی بۆ هەموو لایەک دووپات دەکاتەوە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی ئێستا و گەیشتن بە چارەسەری واقیعی لەسەر بنامەی دەستوور و یاسا و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە 31ـی 07ـی 2022 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییە ناکۆکەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌ ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به‌ خۆياندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه‌ هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر