ئەمڕۆ لە عێراق کرایە پشوو

به‌هۆی ئاڵۆزی و به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان، حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/7/2022ی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت جگه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی، كرده‌ پشوو.

ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، به‌هۆی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری دۆخی شه‌قامی عێراق، له‌سه‌ر فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت جگه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان و ته‌ندروستی كرایه‌ پشوو.

دوێنێ 30/7/2022، لایەنگرانی سەدر لە بەغدا خۆپێشاندانی بەفراوانیان دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی ئەنجامدا، سەرەڕای هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز توانیان بەربەستەکان ببڕن و بچنە ناوچەی سەوز و ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق.

ھەواڵی زیاتر