باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ شەممەی 30ـی 07ـی 2022 لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغدا ڕایگەیاند، نیگەرانین لە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی توندوتیژی.
لە ڕاگەیەنراوێک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئێمە لە نزیکەوە چاودێری پشێوییەکانی ئەمڕۆی بەغدا دەکەین و نیگەرانین لە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی توندوتیژی.
ڕاشیگەیاند: مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین لە دەستووری عێراقدا زامن کراوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە داوا له لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین له هه‌موو ڕه‌وته‌كانه‌وه كه له‌ڕێی پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌وه به‌پێی ده‌ستووری عێراق، بە خۆگرتن و خۆبه‌دوورگرتن له تووندوتیژی، ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان چارەسەر بکەن.