خۆپیشاندەران گەیشتنە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق 

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی بەغدا گەیشتنە ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران.

ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەربەستەکانی بەردەم ناوچەی سەوزیان بڕیوە و گەیشتنە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

خۆپیشاندەران لە رێڕەوەکانی پردی کۆماری، دووسایدی زەیتوون، دووسایدی ساڵحییە دێنە دەروازەکانی ناوچەی سەوز، هەروەها هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەستکەوتووە: “لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا نزیکەی 30 کەس بریندار بوونە کە 17یان خۆپیشاندەر و ئەوانی دیکەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن”.

ھەواڵی زیاتر