مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایه‌كی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد و رایگه‌یاند، “داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌م دۆخه تێبگه‌ن، كه وڵاته‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌م ناكۆكییانه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت”.
گوتیشی: “حكومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت خستووه”.
ئه‌م په‌یامه، دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ چوارشه‌ممه خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در، به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزیان هه‌ڵگرت و چوونه ناو ناوچه‌كه‌وه.
دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر هۆڵی پێشوازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پاشانیش روویانكرده باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت