له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چواشه‌مه‌وه له گۆره‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان ده‌ستی پێ كرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی له كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكشێندرێته‌وه.
شه‌وی ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له گه‌ڕه‌كی شه‌عبی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا گردببوونه‌وه و داوای دوورخستنه‌وه‌یان له كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كرد.
هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری سوپای عێراقیش نێردرابوونه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و له‌م ناوچه‌یه‌ی شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێ كرابوو به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له كاندیده نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ماڵباته‌كه‌ی له خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانه‌ی دژی كاندیكردنین.
جێی باسه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێرێ دووشه‌م به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.