پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کۆمپانیای سیمێنس بۆ ووزە قۆناغی یەکەمی وێستگەی کارەبایی میسان بە توانای ٩٦٠ مێگاوات تەواو دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ڕەبان ئەلسەفینە

کردنەوەی قۆناغی یەکەمی وێستگەی کارەبای خولگەی تێکەڵاو لە میسان بە توانای ٩٦٠ مێگاوات، لە میانەی مەراسیمێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٣ی تەمموزی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێز مستەفا ئەل-کازمی، و وەزیری کارەبای عێراق بەڕێز عادل کەریم و بەڕێز موهەنەد ئەلسەفار بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس بۆ ووزە لە عێراق. ئەم وێستگەیە نوێنەرایەتی قۆناغێکی دیکە دەکات لە پابەندبوونی کۆمپانیای سیمێنس بۆ پشتیوانیکردنی دابینکردنی کارەبای عێراق. کاریگەری ئەم پڕۆژەیە بۆ زیاتر لە باشترکردنی سەقامگیری ووزە لە باشووری عێراق بەردەوام دەبێت بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی غاز و سووتەمەنی و ووزە لەڕێگەی کارکردن بە غازی ناوخۆییەوە.