خۆلبارین گەشتە ئاسمانییەكانی  بەغدا راگرت

لە ئەنجامی شەپۆڵێكی خۆلبارین كە ناوچەیەكی بەرفراوانی عێراقی گرتەوە.ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت، 
ئیدارەی فڕۆكەخانەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا، دەمانەوێت بۆ سەرجەم سەرنشینە بەنرخەكانمان و هێڵە ئاسمانییەكانمان كە لە فڕۆكەخانەكە كاردەكەن ڕوون بكەینەوە كە هاتوچۆی ئاسمانی بۆ ئەم یەكشەممەیە ڕاگیراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: “لە سروشتی هەر پێشهاتێك كە پەیوەندی بە هاتوچۆی ئاسمانی فڕۆكەخانەكەوە هەبێت ئاگادار دەكرێنەوە”.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا خۆڵبارین لە عێراق زیادی كردووە و نزیكەی هەفتانە روودەدات. شارەزایان هۆكارەكەی بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و كەمی باران و بیابانبوون دەگێڕنەوە، عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و بیابانبوون.