به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی له عێراق ئاشكرای كرد كه دیارده‌ی سواڵكردن له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و زۆر زیادی كردووه و ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه هه‌ندێ له خێزانه‌كان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌یه‌ك منداڵه‌كانیان به‌كرێ ده‌ده‌ن بۆ سواڵكردن.
عه‌مید غالب عه‌تییه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ماڵپه‌ڕی (عربی جدید)ی ڕاگه‌یاند: دیاردەی سواڵکردن زیادبوونێکی مەترسیداری لە کۆمەڵگای عێراقیدا تۆمارکردووە، هۆكاره‌كه‌شی بۆ چه‌ندان كێشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گرینگ‌ترینیان توندوتیژی خێزانییه له‌نێو خێزانه‌كاندا.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ندێ له خێزانه‌كان منداڵه‌كانیان بۆ سواڵكردن ڕۆژانه به 25 هه‌زار دینار به‌كرێ ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سواڵكه‌ران له عێراق بۆ 3 چین پۆلین ده‌كرێن، یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن كه هه‌ژاری ڕاسته‌قینه‌ن، دووه‌میان چینی گه‌نجه بێ كار و ئیشه‌كانن، سێیه‌مین كه مه‌ترسیدارترینن مافیا و بانده‌كانن كه سه‌ركردایه‌تی گرووپه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سواڵكردن.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئێستا له شه‌قامی پارێزگاكانی عێراق ده‌بینرێن زۆرینه‌یان له چینی یه‌كه‌من كه به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌داری و قورسی ژیانه‌وه كاری سواڵكه‌ری ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وان وه‌ك هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام له‌نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌دوای ئه‌و سواڵكه‌رانه‌وه‌ن و هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌ش چه‌ندان مافیا و باندی سواڵكردن ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر چه‌ند جارێك هۆشداری له زۆربوونی تۆڕ و باندی سواڵكردنی له پارێزگاكانی عێراق دابوو كه سوود له ئافره‌ت و منداڵان ده‌بینن و بۆ كاری ناپه‌سند ده‌یانقۆزنه‌وه.
جێی باسه به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماره‌كانی حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2022 ڕێژه‌ی هه‌ژاری دانیشتووان له‌و وڵاته گه‌یشتۆته 25% و تا دێتیش زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و گه‌نده‌ڵییه‌وه‌یه.