عێراق چووە نێو شەپۆلێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستی عێراقیش دۆخەکە بە مەترسیدار ناودەبات.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە رێگەی تیمەکانیانەوە چاودێری دۆخی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دوا پێشهاتەکانیان کردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا تێبینی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە و خەواندنی تووشبووان لە نەخۆشخانەکان کراوە، ئەمەش بەواتای ئەوە دێ، عێراق چووەتە نێو شەپۆلێکی دیکەی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر بە بەردەوامی هۆشداریانداوە لە ئەگەری پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی و وەرنەگرتنی ڤاکسین، شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە، چونکە زۆرینەی تووشبووان و قوربانیان پەتاکە لە جیهاندا ئەو کەسانەن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

ھەواڵی زیاتر