پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی دواخست 

درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێی ناوەندیی تا كاتێكی نادیار دواخست .
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەحاسین ئەلدولەیمی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، ، دووپاتی كردەوە كە ئەمڕۆ لیژنەكە كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی كاردانەوەی دزەكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی بیركاری بۆ پۆلی سێی ناوەندی.
ئەلدولەیمی لە چاوپێكەوتنێكدا گوتی: لیژنەكە ڕۆڵێكی سەرەكی دەبێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوەی ڕوویداوە لە كەیسی دزەكردنەوە تاوەكو پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی بیركاری بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی و دواتر بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەكان بۆ قۆناغی زیاتر دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەكە كاردەكات بۆ بەدواداچوونی وردی وردەكارییەكانی بابەتەكەو شێوازی دزەكردنی پرسیارەكان و لێپرسینەوە لەو كەسانەی كەمتەرخەمبوون.