هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پێشنیازەیاسای پشتیوانیی خۆراک دەکات 

ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاڵپشتی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، خرایە خشتەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری 2022، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوەكەدا بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆ خراوەتەڕوو كە تەنها تایبەتە بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
ئاماژە بەوەش دراوە كە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ، كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.