ته‌ندروستی عێراق هۆشداری ده‌دات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ره‌بوون و خێرایی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌دات.

سه‌یف ئه‌لبه‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار دایه.

گوتیشی: تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌‌ جیاوازه‌كانی عێراق تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بوونه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 90 حاڵه‌ت.

ئاشكراشیكرد، تا ئێستا له‌كۆی ئه‌و ژماره‌ی تووشبووان، 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 20%ی كۆی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ عێراق.

هه‌وره‌ها گوتی: به‌هۆی بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی گوماناوی، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه‌ به‌رزتر ببێته‌وه‌‌.