هێزە ئەمنییەکانی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە کەرتی یەکەمی کەمپی هۆڵ، تەرمی پەنابەرێکی عێراقیان بە خنکاوی لەناو خیوه‌تێكدا دۆزییەوە، کە تەمەنی لە سەرووی پەنجا ساڵە و هۆکاری خنکانەکەشی نەزانراوە، ئاخۆ خۆی خنکاندووە یان خنکێنراوە.
بەگوێرەی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 14 کەس لەناو کەمپی هۆڵ لەلایەن شانە نووستووەکانی داعش کوژراون، کە نێویاندا بەشێکیان پەنابەرانی عێراقن.
كه‌مپی “هۆل” ده‌كه‌وێته پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان، نزیكه‌ی 56 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، كه ته‌مه‌نی نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه 18 ساڵین و پێكهاتوون له 10 هه‌زار خێزانی ئه‌و داعشانه‌ی له جه‌نگ و شه‌ڕه‌كاندا كوژراون.