درەنگانی شەوی رابردوو دەستڕێژی گوللـە لە سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند: شەوی رابردوو لەناوچەی راشدیەی باكوری بەغدا لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـە لە محەمەد فازڵ دلێمی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە و حیسام ساعدی وعەلی سەعدی، ئەندامانی كوتلەی سەدر كراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەكان لەكاتی هێرشەكەدا لەلایەن پاسەوانانی ئەو سێ پەرلەمانتارەوە بەرپەرچی هێرشبەران دراوەتەوە.
هێرشەكەش هیچ زیانێكی گیانی نەبووەو تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەكانیان گەیشتووە .