سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن 

نووسینگه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌، له‌ رێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌رۆك بارزانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقه‌وه‌ كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ كردووه‌.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیانه‌دا موقته‌دا سه‌در و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان ره‌وشی عێراقیان تاوتوێكردووه‌.

له‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له‌ عێراق له‌ (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)ه‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ موقته‌دا سه‌در له‌ رێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ نوری مالكی بكات.