کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ 30 خولەک دواخرا.
بڕیار وابوو نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/2/2022، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق زه‌نگى چوونه‌ژووره‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى بۆ نێو هۆڵى كۆبوونه‌وه لێ دا، به‌ڵام له كۆى 329 ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق، ته‌نیا 30 ئه‌ندام په‌رله‌مان له هۆڵى كۆبوونه‌وه ئاماده بوون.