هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هاوپەیمانێتییەکى دیکە بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى پەرلەمانى راگەیاند

هاوپەیمانى سەروەرى بەسەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانى راگەیاند بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.  

هاوپەیمانێتییەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەک پاڵپشتییەک بۆ گفتوگۆى سیاسی وگەیشتن بە چارەسەرى هاوبەش، بەتەوافوق لەگەڵ هاوبەشەکانى بڕیاریداوە کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمان بایکۆت بکات.