بۆ ساڵی ٢٠٢١ـیش عێراق لە ڕیزی وڵاتە هەرە گەندەڵەکانی دنیادا مایەوە

ساڵانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکەی نێودەوڵەتیەکەی شەفافیەت ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە و لەم ساڵانەی دواییشدا وڵاتی عێراق هەمیشە یەکێک بووە لەو وڵاتانەی شوێنی خۆی لە لیستەکەدا جێگیر کردووە و بۆ ساڵی ٢٠٢١یش لە پلەی حەڤدەهەمی ڕیزبەندییەکەدایە.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکەی شەفافیەت ئاماژەی بەوە دا کە بۆ ساڵی ٢٠٢١ ڕیزبەندی وڵاتان بەنزیکی بە جێگیری ماوەتەوە و گۆرانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە بۆ ساڵی ڕابردووش رێکخراوەکە ناوی ١٨٠ وڵاتی بڵاو کردووەتەوە کە بە گەندەڵترینی دنیا دادەنرێن و لە نێو ئەو وڵاتانەشدا عێراق ١٧هەمین وڵاتە لە ڕووی گەندەڵییەوە و ١٥٧م وڵاتیشە کە هەوڵ دەدات بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوە.
ڕێکخراوەکە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا پرسی گەندەڵی بابەتێکە کە بەردەوام جێگەی باسە و ناکۆکییەکی زۆری لەسەرە لە لایەن وڵاتانەوە و وهەوڵەکانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندڵی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازن.
بە پێی ڕاپۆرتەکە وڵاتانی ڕۆژئاوا و یەکێتی ئەوروپا وبەرتانیا و ئەمریکا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن کە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و بە گوێرەی ڕیزبەندی ڕێکخراوەکە ئەو وڵاتانە کە لە مامەڵە داراییەکانیاندا شەفافن و کەمترین ڕێژەی گەندەڵییان تێدا تۆمار کراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەو وڵاتانای ئازادییە مەدەنییەکان و مافاکانیان تێدا پارێزراوە و خاوەن دامەزراوەی دەوڵەتی بەهێزن لەگەڵ بوونی سیستەمی دیموکراسی لە حوکمڕانییەکەیاندا کەمترین گەندەڵیان تێدا تۆمار کراوە پێچەوانەشەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوور و ناوەڕاستی ئەفریقا لەو وڵاتانەن کە زۆرترین گەندەڵیان تێدا تۆمار کراوە.
لە ڕووی شەفافیەتیشەوە وڵاتی دانیمارک بە یەکەمین وڵات دادەنرێت بۆ شەفافیەت و ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.
لە ڕزبەندییەکەدا باس لەوە کراوە کە لە کۆی ١٨٠ وڵات، وڵاتانی دانیمارک، فینلاندا، نەرویج، سەنگاپوور، سوید، سویسرا، هۆڵەندا، لۆکسۆمبۆرگ، ئەڵمانیا، لە ڕیزبەندی باشترین وڵاتانی جیهانن بۆ شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
ئیماراتیش بە یەکەم وڵاتی عەرەبی دادەنرێت لە ڕووی شەفافیەتەوە و لە پلەی 24 دێت لە ئاستی جیهان، دوای ئەویش قەتەر دووەم وڵاتی عەرەبییە و لەپلەی 31 دێت، پاشانیش عێراق لە پلەی 157ەمین وڵاتی جیهان دێت لە ڕووی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. سوودانی خواروو دوایین پلەی ریزبەندییەکەی گرتووە و لە پلەی 180 دێت.
هەر لە نێو ئامارەکەشدا بێگەردترین وڵاتانی دنیا ناویان هاتووە کە بریتین لە نیوزلەندا و دانیماک کە لە ریزبەندییەکەدا پلەی یەکەمیان گرتووە. جێی باسە وڵاتی نیوزیلاند بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیاترە لە یەکەمی ڕیزبەندی وڵاتانی هەرە بێگەردی دنیادایە کە ئەمە تەنانەت لە پەتای کۆرۆناشدا ڕەنگی دابووەوە بە جۆرێک لە ماوەی ساڵێکدا تەنها ٢٥ کەس لەو وڵاتە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
وڵاتە هەرە گەندەڵەکانی جیهان بە پێودانگی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکەی شەفافیەت
پلەی یەکەم: سۆماڵ
پلەی دووەم: سوودانی خواروو
پلەی سێیەم: سووریا
پلەی چوارەم: یەمەن و ڤەنزوێلا
پلەی حەڤدەم: عێراق
پلەی سییەم: ئێران

وڵاتانی هەرە بێخەوشی جیهان بە پێوەری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکەی شەفافیەت
پلەی یەکەم: نیوزیلەندا
پلەی دووەم: دانیمارک
پلەی سێیەم: فینلەندا
پلەی چوارەم: سویسرا
پلەی پێنجەم: سەنگاپوور
پلەی شەشەم: سوێد
پلەی حەوتەم: نەرویج
پلەی هەشتەم: هۆڵەندا
پلەی نۆیەم و دەیەم: لۆکسەمبۆرگ و ئەڵمانیا
پلەی بیستوپێنجەم: ئەمریکا

ھەواڵی زیاتر