حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوو هۆشداری ده‌دات و پێشبینی ده‌كات له رۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كه پێویستییان به خه‌واندنه له نه‌خۆشخانه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه.
له گوتاری هه‌فتانه‌ی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتووا ژماره‌یه‌كی زیاتری تووشبووانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان بخه‌وێندرێن.
گوتیشی: رێژه‌ی مردن به په‌تاكه تا ئێستاش له ئاستی 1.2% به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی كردووه، رێكاره‌كانی پێدانی ڤاكسین و خۆپارێزی توندتر بكات.