پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ناكۆكی ده‌خاته‌ نێوان سوننه‌كان

سەرچاوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە هێشتا ناکۆکییەکانی نێوان ھاوپەیمانیی تەقەدوم و ھاوپەیمانیی عەزم لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە.

بەگوتەی سەرچاوەکە ھاوپەیمانیی عەزم لەگەڵ ئەوەدا نییە، محەمەد حەلبوسی دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و گوتی: “ھاوپەیمانیی عەزم، خالید عوبێدی وەک رکابەری محەمەد حەلبوسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کاندید دەکات”.

ھاوپەیمانیی عەزم و ھاوپەیمانیی تەقەدوم کە دوو لایەنی سوننەن، رکابەری یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، ئەندام لە ھاوپەیمانیی عەزم، عەبدولوەھاب بیلاوی رایگەیاندبوو کە ھاوپەیمانیی عەزم ھەریەک لە مەحمود مەشھەدانی، سابت عەباسی و خالید عوبێدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کاندید کردووە و ئاشکراشی کردبوو کە لەبارەی ئەو پرسەوە، لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەدا، ھەیە.

ھەواڵی زیاتر