به فه‌رمی ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق له 2021 بڵاو كرایه‌وه
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی ژماره‌ی دانیشتووانی عێراقی له ساڵی 2021 بڵاو كرده‌وه.
وه‌زارته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق له ساڵی 2021 گه‌یشتۆته (41،190،658) ملیۆن كه‌س.
ڕاشیگه‌یاند: له‌و ڕێژه‌یه‌دا (20،380،179) كه‌سیان له ڕه‌گه‌زی نێرن كه ڕێژه‌ی 51%ی كۆی گشتی دانیشتووانی عێراق پێك ده‌هێنن، ڕێژه‌ی ئافره‌تانیش بریتین له (20،380،179) ملیۆن كه‌س كه 49%ی دانیشتووان پێك ده‌هێنن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕی (28،779،201) كه‌س له ڕێژه‌ی دانیشتووانی عێراق له شاره‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه ڕێژه‌ی 69.9% ته‌واوی عێراق پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ها (12،411،457) ملیۆن كه‌س (30.1%) كۆی گشتی دانیشتووانی عێراق له گونده‌كان ده‌ژین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ڕووی دانیشتووانه‌وه شاری به‌غدا له ساڵی 2021 زۆرترین هاووڵاتی تێدا ژیاوه كه بریتی بووه له (8،780،422) ملیۆن كه‌س كه ڕێژه‌ی 21.3%ی هه‌موو دانیشتووانی عێراق پێك ده‌هێنێ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه پارێزگای موسه‌ننا كه‌مترین ڕێژی دانیشتووانی تێدا بووه كه ژماره‌كه‌ی 880 هه‌زار كه‌س و به ڕێژه‌ی 2.1%ی هه‌موو دانیشتووانی عێراق بووه.