6 مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كران
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ـی كانوونی دووه‌م 28, 2022، شه‌ش مووشه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:30 هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و 6 مووشه‌ك له شوێنی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتۆته خواره‌وه.
ڕاشیانگه‌یاند: یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كه‌وتووه و زیانی به فڕۆكه‌كه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یاندووه.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، له ئاكامی ئه‌و هێرشه زیانی ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ك فڕۆكه كه‌وتووه، تا ئێستاش زیانی گیانی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.