سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری دیاریكرد
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م واده‌ی دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی دیاری كرد.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو (شوبات)یان دیاری كردووه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مان بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆبوونه‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به تاوتوێی به‌ند و ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه ناوی پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وانه‌ی كه سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌كانیان تێیدایه، ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو كه ده‌كاته ڕێكه‌وتی 31/1/2022 ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێكاره یاساییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2021.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو واده‌ی ئه‌نجامدانی دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق.