حەسەن مەندیل، پارێزگاری بابل رایگەیاند، لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە فەرمانی پێکراوە کە لە لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە لە رووداوەکەی بابل بکرێت کە تیایدا 20 کەس لە یەك خانەوادە کوژران.
دوێنێ 30ی کانوونی یەکەمی 2021 داواكراوێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له قه‌زای جه‌بله‌ی باكووری پارێزگای بابل، نزیکەی 20 ئه‌ندامی خانەوادەکەی خۆی كوشت و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، رووداوه‌كه له كاتێكدا بووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی بوون بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سی داواكراو.
ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد دادپەروەرانە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت.