به‌گوێره‌ی مه‌رسوومێكی كۆماری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی نوێ له 9-1-2022 سازده‌كرێت.
به گوێره‌ی مادده‌كانی 54 و 73 بڕگه‌ی چواره‌م له ده‌ستووری عێراقی ده‌رچووه، كه تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆك كۆمار بۆ دیاركردنی رۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه.
جێگای ئاماژه پێدانه دوێنێ موقته‌دا سه‌در،سەرکردەی رەوتی سەدر دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگیی کە شەش لایەنی شیعە لەخۆدەگرێت، تویتێکی بڵاوکردەوە.
لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی “حکوومەتی داھاتوو، حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی دەبێت و نە رۆژھەڵاتیی نە رۆژئاوایی”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەسەند کرد.
