كازمی له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: به ته‌واوبوونی ئه‌ركه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه، سه‌رجه‌م هێز و كه‌رسته و كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كان له عێراق كێشرانه‌وه و برانه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، رۆڵی هاوپه‌یمانییه‌كه، كورت هه‌ڵدێت له راوێژ و پشتیوانی و ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ئاراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی سوپاسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و دراوسێكانی عێراقی كردووه، بۆ پشتیوانیان له عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و ئاماده‌یی هێزه‌كانی عێراقیشی بۆ به‌رگریكردن له گه‌لانی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه